دوای ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی جیھانی، ھێڵی ئاسمانیی سعوودیه رایگه‌یاند كه له‌به‌ر پاراستنی گیانی تیمه‌كانی فڕۆكه‌وانی و سه‌رنشینان، به‌سه‌ر ده‌ریای عومان و گه‌رووی ھورموزدا گه‌شت ناكات.
پێشتر ھه‌ر یه‌ك له ھێڵه‌كانی ئاسمانیی شاھانه‌ی ھۆڵه‌ندا (KLM)، بریتیش ئێروهی، ئێر فره‌نس، لوفتانزا، قانتاس، یونایتد ئێرلاینس، مالیزیا ئێرلاینس و سنگاپور ئێرلانس رایانگه‌یاندبوو كه به ھۆكاری ئه‌منیی به‌سه‌ر گه‌رووی ھورموزدا گه‌شت ناكه‌ن.
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه بڵاویكرده‌وه، له‌به‌ر پاراستنی گیانی تیمه‌كانی فڕۆكه‌وانی و سه‌رنشینان، ھێڵه‌كانی ئاسمانیی سعوودیه بڕیاریداوه كه به‌سه‌ر ده‌ریای عومان و گه‌رووی ھورموزدا گه‌شت نه‌كات.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو كه شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر ھه‌ینی بڕیاری ھێرشكردنه سه‌ر ئێران درابوو، به‌ڵام ١٠ خولهك پێش واده‌ی ئه‌نجامدانی ھێرشه‌كه، بڕیاره‌كه‌ی راگرتووه.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه ھات كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا له لایه‌ن ھێزی ئاسمانی ئێرانه‌وه خرایه خواره‌وه.
هێلی ئاسمانیی سعوودیه به‌سه‌ر ده‌ریای عومان و گه‌رووی ھورموزدا گه‌شت ناکات
له‌به‌ر پاراستنی گیانی تیمه‌كانی فڕۆكه‌وانی و سه‌رنشینان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.