سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه جارێكی دیكه سوپای توركیا ده‌ستی به تۆپبارانكردنی ناوچه سنووریه‌كانی ده‌ڤه‌ری شه‌رانشی سه‌ر به پارێزگای دهۆك كرده‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ناوچه‌كه رایگه‌یاند: كاتژمێری 8:25 خوله‌كی سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه و به بیانووی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، په‌كه‌كه، سوپای توركیا ده‌ستی كردووه‌ته‌وه به تۆپباران كردنی چیای خامتیر و ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی ده‌ركارا عه‌جه‌می سه‌ر به‌ناوچه‌ی شه‌رانشی پارێزگای دهۆك و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه تۆپبارانكردنه‌كه به‌رده‌وامه.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئاستی زیان ماددی و گیانییه‌كانی ئه‌م تۆپبارانه رانه‌گه‌یه‌ندراون به‌ڵام تۆپبارانكردنه‌كه بووه‌ته هۆی نانه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر له‌ناو دانیشتوانی گونده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.