رۆژنامەی فەرمی ئیسڕائیلی بە توندی رەخنە لە ئەنگێلا مێركل گرت و رایگه‌یاند: راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی ھیچ كاتێك ناتوانێت وەك ئەڵمانیا دۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست تێكبدات.
رۆژنامەی ئورشەلیم پۆستی ئیسڕائیلی، سه‌باره‌ت به لێدوانەكانی ئه‌گێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیا، له‌باره‌ی سەربەخۆیی كوردستان، گوتارێكی بڵاوكردووه‌تەوە و تێیدا ده‌ڵێت: ئه‌وه پشتیوانیكردنی حكومەتی ئەوكاتەی ئەڵمانیا بوو بۆ سەدام حوسێن تاكوو بتوانێت چەكی كیمایی بەدەست بێنێ و له‌دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد بەكاری ھێنا.
هه‌روه‌ها دەڵێت: ئەو 27 كۆمپانیا ئەڵمانیەی كە لەگەڵ رژێمی سەدام حوسێن كاریان دەكرد ئارامی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان تێكدا، نەك ھەوڵی كوردەكان بۆ سەربەخۆیی و بنیاتنانی وڵاتێكی دیموكرات.
ئەو رۆژنامە ئیسڕائیلیە كە بە نیمچە زمانحاڵی وڵاتەكە ناسراوە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: دیاره ئەوە ھەر وڵاتی ئەڵمانیا بوو كه بووه هۆی به‌رپابوونی ھەردوو جەنگی جیھانی و جوله‌كه‌كانی جینوساید كرد و هه‌روه‌ها وڵاتی نامیبیای باشووری له ئەفریقا داگیركرد، بۆیه ئێستا ئه‌ڵمانیا مافی ئەوەی نییە كه له دژی سەربەخۆی كوردستان بوەستێته‌وه كه 92.7 له‌سه‌دای ھاووڵاتیانی كوردستان دەنگیان به سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یان داوە، ده‌شڵێت: ئه‌مه جۆرێكه له دووزمانی، كه بە قسەكانی مێركلەوە دیارە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.