هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئه‌ڵمانیا گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی مۆندیالی دووهه‌زارونۆزده‌ی خانمان بۆ تۆپی پێ كه فه‌ڕه‌نسا میوانداری كردووه
له یه‌كه‌م یاری قۆناغی شازده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئه‌ڵمانیا به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی نیجێریای برده‌وه
له خوله‌كی بیستدا، كچه یاریزان ئه‌لێكساندرا پۆپ سوودی له لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵێكی بۆ ئه‌ڵمانیا به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئه‌ڵمانیه‌كان هه‌ژماركردو له جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌دا كچه یاریزان ساره دایبرتز گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به‌كۆتاهات، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاودوودا
كچه یاریزان لیا شۆیلێر مانشافتی كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م، به‌م بردنه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئه‌ڵمانیای خاوه‌نی هه‌ردوو نازناوی دووهه‌زاروسێ و دووههزاروحهوتی مۆندیالی خانمان یه‌كه‌م بلیتی قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی مسۆگه‌ركردو نیجێریاش ماڵئاوایی له ڕكابه‌ریه‌كان كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.