Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 22:34

لە ڕووداویکی هاتووچۆدا ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا

چوار کەسی دیکەش برینداربوون
کوردستان TV
#7
100%


لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی کفری - شارۆچکەی سەرقەڵا ژن و مێردێک گیانیانلەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی گه‌رمیان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر ڕێگای کفری - ناحییەی سەرقەڵا ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی نیسان دەبڵ - نیسان پاتڕۆڵ ڕویدا لەئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینێکی نیسان دەبڵەکە گیانیان لەدەستدا کە ژن و مێردبوون بەناوەکانی (عدنان فتاح محمد) لە دایکبووی 1964 (سویبە احمد سعید) 1945 و منداڵێكیش برینداربوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ شۆفێری و سێ سەرنشینی نیسان پاتڕۆڵەکەش برینداربوون و لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار چارەسەری پێویستیان بۆکراوە و شۆفێری نیسان پاتڕۆڵەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.