Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 22:34

لیژنەی پەروەردە بانگھێشتی بەڕێوبەری گشتیی ئەزموونەکان دەکات

قوتابییانی چەند شارێک دژی کەموکوڕیی ئەزموونە گشتییەکان هاتنه‌ سەر شەقام
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان میوانداریی مامۆستا که‌ریم لەتیف، بەڕێوبەری گشتیی ئەزموونەکان لەوەزارەتی پەروەردە کرد.

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەكه‌ بریتی بوو لە گلەیی و ناڕەزایی قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی کە ھەڵە لە پرسیاره‌كانى تاقیکردنەوەکانیاندا ھەبووە و ئەندامانی لیژنەی پەروەردە گله‌یى و ناڕه‌زایى قوتابییانیان گه‌یانده‌ بەڕێوبەری گشتیی ئەزموونەکان و چه‌ندین پرسیارو سه‌رنج و تێبینییان له‌وباره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو.

لەبەرامبەردا بەڕێوبەری گشتیی ئەزموونەکان وەڵامی پرسیارەکانی ئەندامانی لیژنەی دایەوەو ئاماژەی بەوە کرد کە ڕاستە ھەڵەو تێبینی ھەیە لەسه‌ر پرسیارەکان و بەبڕیاری وەزارەت قەرەبووی قوتابییان دەکرێتەوەو زەرەرمەند نابن.

دواتر سەرۆکی لیژنە ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە قەرەبووکردنەوەکە جێگیر بکرێت و ھەروەھا پێویستە ئەو کەس و لایەنانەی کە ھۆکاری ئەو ھەڵانەن سزا بدرێن و ڕێکاری یاساییان لە دژ بگیرێتەبەر و تەئکیدی کردەوە کە لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ پرسەکە به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون لە قەرەبووکردنەوەی قوتابییان.

شایه‌نی باسه‌ لە چەند شارێکی ھەرێمی کوردستان، قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و بانگەشەی بوونی کۆمەڵێک کەموکوڕییان لە تاقیکردنەوەکانی چەند وانەیەک کرد و داوای چارەسەری گونجاویان کرد.

خۆپیشاندانەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی 6ی 2019، بۆ جاری دووەم لە شاری ھەولێر لەبەردەم تەلاری پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا، ھەروەھا لە ڕانیەش خۆپیشاندان بەڕێوە چوو، پێشتریش لە سلێمانی و ھەڵەبجە و چەند شوێنێکی دیکە خۆپیشاندان کراوە
قوتابییان باسیان لەوە دەکرد کە تاقیکردنەوە گشتییەکان کەموکوڕی ھەبووە و لە وانەی بیرکاریدا ڕێگە نەدراوە تیانووس بەکار بھێنن و لە ھەندێک وانەشدا پرسیارەکان ھەڵەی زمانەوانی و پرسیار لە دەرەوەی میتۆدی خوێندن ھاتووەتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.