دوای ئەوەی نەتوانرا پڕۆژەی دووسایدی (هەولێر - كۆیە) لەماوەی دیاریکراودا تەواو بكرێت، ئێستا وەك چارەسەری كاتیی رێگای (كۆیە - هەولێر) نۆژەن دەکرێتەوە، ئەوەش بەهۆى خراپى رێگاکە و زۆرى رووداوەکانى هاتوچۆ و ژمارەى قوربانییانەوە.
نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لەبارەى پڕۆژەکەوە له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا راگەیاند: تا ئەو کاتەى دەست دەكرێتەوە بە كاركردن لە شەقامى دوو سایدی (كۆیە - هەولێر) كە سێ ساڵ دەخایەنێت و وەك چارەسەری خێرا و كاتی، رێگای (كۆیە - هەولێر) نۆژەن دەكرێتەوە.
گوتیشى: ئەم پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەیەش سێ مانگ دەخایەنێت و بەوهۆیەوە لە دوێنێوە ئەم رێگا سەرەکییە داخراوە، بۆ رێگاى جێگرەوەش دەتوانرێت بۆ ئۆتۆمۆبیلی بچوك (هەیبەت سوڵتان و سماقوڵی) بەكاربهێنرێت و بۆ ئۆتۆمۆبێلی بارهەڵگریش رێگای ناحیەی سێگردكان و بەستی شەڵخە کراوەتەوە.
پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند: ھەوڵیش دەدەن لەماوەی كەمتر لە سێ مانگدا پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی رێگاكە تەواو بكەن.
پارێزگاری ههولێر، ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆژهكه لهلایهن بهڕێوهبهرایهتی رێگهوبانی ههولێرهوه جێبهجێ دهكرێت، هاوكات پرۆژەی بەجووت سایدیكردنی رێگەی ھەولێر - كۆیەش دەستیپێكردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.