وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی دەربڕی بۆ خەرجکردنی پارەی قەرەبووی سوودمەندانی گوندی کۆری کە ژمارەیان 4 هەزار و 132 کەس بوون.
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕی بۆ خەرجکردنی پارەی قەرەبووی سوودمەندانی گوندی کۆری کە ژمارەیان 4 هەزار و 132 کەس بوون، بەپێی نوسراوێک کە وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە و واژووی ڕێباز حەملان وەزیری دارایی لەسەرە، بڕیاردرا بە خەرجکردنی بڕی 29 ملیار و 132 ملیۆن دینار، کە دەکاتە 24 ملیۆن و 280 هەزار دۆلاری ئەمەریکی، بۆ قەرەبووی پارەی سوودمەندانی گوندی کۆری.
ڕێباز حەملان، بڕیاریداوە هەر هاوڵاتیەکی سوودمەندی گوندی کۆری لەو 4 هەزار و 132 کەسە بە بڕی 7 هەزار دۆلار قەرەبوو بکاتەوە، کە دەکاتە 8 ملیۆن و 400 هەزار دیناری عێڕاقی.
سیامەند کەریم- کوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.