به‌پێى سه‌رچاوه ههواڵییهكانى سعوودیه، گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانیى عه‌ره‌بى بۆ گێڕانه‌وه‌ى شه‌رعییه‌ت بۆ یه‌مه‌ن رایگه‌یاند: هێرشیك كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌بها له باشوورى سعودیه له‌لایه‌ن حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن.
عه‌قید روكن توركى ئه‌لمالكى گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى رایگه‌یاند: دوێنێ یه‌كشه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2019، كاتژمێر 9:10ى شه‌و حوسییه‌كان به مووشه‌ك هێرشێكیان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌بها له سعودییه ئه‌نجام دابوو و به‌هۆى هێرشه‌كه كه‌سێك كوژرا و 7 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌لمالكى هه‌روه‌ها گوتى به‌هۆى ئه‌و هێرشه هاووڵاتییه‌كى سوورى گیانى له‌ده‌ستداوه و 7 كه‌سى دیكه‌ش بریداربوونه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ڕۆژانه به هه‌زاران هاووڵاتیى و به ناسنامه‌ى جیاواز له فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌بها له باشوورى سعوودیه گه‌شت ده‌كه‌ن.
حكومه‌تى سعودیه له ئازارى ساڵى 2015 سه‌رۆكایه‌تى هێزێكى هاوپه‌یمانى ده‌كات دژى حوسییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان له یه‌مه‌ن.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.