Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 12:01

به‌ڤیدیۆ.. مارکه‌یه‌کی جیهانی له‌ بوتڵى پلاستیک پێڵاو دروست ده‌کات

به‌پێى هه‌واڵێكى بى بى سى نیوزى به‌ریتانى
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى بى بى سى نیوزى به‌ریتانى به‌شى بازرگانى باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا ساڵى 2050 رێژه‌ى بوتڵى پلاستیك له‌ نێو زه‌ریاكان له‌ ماسى زۆرتربن. 

هه‌ندێك له‌ ماركه‌ به‌ناوبانگه‌كانى جیهان كه‌ جلى وه‌رزشى دروست ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌دیداس و نایك هه‌وڵ ده‌ده‌ن بوتلى پلاستیك بكه‌نه‌ ماده‌یه‌كى خاو و دواجار پێڵاوى له‌ دروست بكه‌ن.

ئامانجى ئه‌و كۆمپانیا جیهانییانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كێشه‌ى زۆربوونى پلاستیك چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ك روونه‌ ژینگه‌ له‌پێش مه‌ترسیدایه‌ و هه‌وڵ ده‌درێت رێگا چاره‌ بۆ ئه‌و كێشانه‌ بدۆزنه‌وه‌. 

له‌ ڤیدۆكه‌دا كارگه‌یه‌كمان نیشان ده‌دات له‌ هیندستان ڕۆژانه‌ له‌و كارگه‌یه‌ 2 ملیۆن بوتڵى پلاستیك ده‌كرێته‌ ده‌زووى پلاستێكى پاشان نه‌ك ته‌نها پێڵاو به‌ڵكو بۆ جلوبه‌رگى ئافره‌تان و كه‌ل و په‌لی ناوماڵیشى لێ دروست ده‌كرێت.

كۆمپانیاى ئه‌دیداس به‌ڵینى داوه‌ له‌ ساڵى 2024، پێڵاو دروست بكات له‌ ده‌زووى پلاستیكى كه‌ له‌ پلاستێكى به‌كارهێنراو دروست كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گرفتى مه‌ترسى زۆربوونى پلاستیك له‌ جیهان چاره‌سه‌ربكات. 

له‌ ساڵى 2018، كۆمپانیاى ئه‌دیداس 5 ملیۆن پێڵاوى دروست كردووه‌ له‌ پلاستیكى به‌كارهێنراو، له‌ وڵاتى هیندستان ڕۆژانه‌ 26 هه‌زار ته‌ن پلاستیكى به‌كارهاتوو كۆده‌كرێته‌وه‌. 

شاره‌زایان ده‌ڵێن پێویسته‌ ماركه‌ جیهانییه‌كان بۆ دروستكردنى كاڵاكانیان به‌رهه‌مه‌ به‌كارهێنراوه‌كان به‌كاربهێنن تا گرفتى زۆربوونى پلاستیك له‌ جیهان چاره‌سه‌ر بكرێت.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

دیزاین

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.