چەند رۆژێک پێش هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵ کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر پێدانی ڤیزای بۆ هاوڵاتیانی کوردستان ڕاگرتووە، بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدات، ئەمەش وایکرووە سەدان گەشتیار کە نیازیان هەیە گەشتی وڵاتی تورکیا و شاری ئیستانبوڵ بکەن ناتوانن گەشت بکەن.
خاوەنی کۆمپانیاكانی گهشتیاری دهڵێن پێنج ڕۆژ پێش ئێستا پاسپۆرتمان داوە بە کونسڵخانە وتیان وەریناگرین، چونکە ڤیزامان ڕاگرتووە، دهشڵێن زانیاریمان دەستکەوت کە بەهۆی هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵەوە راگیراوە.
بەهۆی راگرتنی ڤیزا کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، بەجۆرێک هەر کۆمپانیایەک لەماوەی ئەم پێنج رۆژەدا نزیکەی دوو هەزار دۆلار زەرەرمەند بووە.
ساڵانە لە سەرەتای وەرزی گەرما کە وەرزی گەشتیارییە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان گەشتی وڵاتان دەکەن، بەپێی قسەی کۆمپانیاکانی گەشتیاری زۆرترین گەشتیار بۆ وڵاتی تورکیا و بەتایبەتی شاری ئیستانبوڵ دەچن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.