په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌ى به‌خشییه سێ كاندیدى پێشنیازهكراوهكان بۆ پوسته به‌تاڵه‌كان
به‌پێى میدیاكانى عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ى حوزه‌یرانى 2019، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له بیست و شه‌شه‌مین دانشتنى به‌مه‌به‌ستى متمانه‌دان به وه‌زیره نوییهكانى كۆبوویه‌وه و سێ كاندیدى پێشنیازكراو بۆ پوسته بهتالهكان له‌لایه‌ن زورینه‌ى ده‌نگده‌رانى په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند كران.
به‌گوێره‌ى میدیاكان، هه‌ریه‌ك له حاكم فاروق ئه‌مین كاندید بۆ وه‌زاره‌تى داد و نه‌جاح حسن عه‌لى ئه‌ل شه‌مه‌رى كاندید بۆ وه‌زیرى به‌رگرى و یاسین ته‌ها ئه‌ل یاسرى كاندید بۆ وه‌زیرى ناوخۆ توانیان متمانه‌ى په‌رله‌مانتاران بهدهستبهێننن، به‌ڵام سه‌فانه حه‌مدانى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق نه‌یتوانیووه متمانه‌ى په‌رله‌مانتاران بهدهستبهێنى و ره‌تكرایه‌وه.
جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه دواى 200 ڕۆژ به‌سه‌ر پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عێراق تێپهرا و چوار وه‌زاره‌ت بى وه‌زیر مابووه و ئه‌مڕۆ سێ كاندید بۆ هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و داد و به‌رگرى ده‌ستنیشان كران.
امادهكردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.