ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیماراتی نرخی ڕێكلامی له‌سه‌ر بورجی خه‌لیفه وه‌ك گه‌وره‌ترین بورجی جیهان ئاشكراكردووه، بۆ یه‌ك جار‌و سێ خولهك 95 هه‌زار دۆلاره.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی به‌یانی ئیماراتی نرخی ڕێكلام له‌سه‌ر ته‌واوی ڕووی بورجی خه‌لیفه، به‌كواڵێتی ئه‌یچ دی بۆ یه‌ك جار‌و ته‌نها بۆ سێ خولهك له كۆتایی هه‌فته‌كان له كاتژمێر هه‌شت تاوه‌كو 10ی شه‌و 95 هه‌زار دۆلاره، به‌م پێیه نرخی هه‌ر خوله‌كێك ڕێكلام له‌سه‌ر ڕووی بورجی خه‌لیفه 31 هه‌زارو 600 دۆلاره.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی نرخی نیشاندانی هه‌ر ڕێكلامێكی سێ خوله‌كی بۆ ماوه‌ی دووجار له‌سه‌ر یه‌ك له ڕۆژانی پشوو و كۆتایی هه‌فته 136 هه‌زار و 600 دۆلاره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.