Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 08:25

دهۆک.. بۆ دووه‌م رۆژی له‌دوای یه‌ک تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا بۆردومانی ناوچه‌ی شه‌رانشیان کرد

دوێنی هه‌مان شوێن كرایه‌ ئامانج
دهۆك.. بۆ دووه‌م رۆژی له‌دوای یه‌ك تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا بۆردومانی ناوچه‌ی شه‌رانشیان كرد
کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ جارێكی دیكه‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كانی شه‌رانشی سه‌ربه‌ پارێزگای دهۆك، بوونه‌ ئامانجی تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا . 

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ ناوچه‌كه‌ رایگه‌یاند: كاتژمێر 8:45 خوله‌كی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌، جارێكی دیكه‌ چیای خامه‌تیر كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك ناحیه‌ی ده‌ركا عه‌جه‌م له‌ ناوچه‌ی شه‌رانش له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا كرایه‌وه‌ ئامانج . 

ئه‌م بۆردومانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنی یه‌كشه‌ممه هه‌مان شوێن كرایه‌ ئامانجی تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا . 

جێی ئاماژه‌یه‌ سوپای توركیا ناوه‌ ناوه‌ و به‌ بیانووی هه‌بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌، ناوچه‌ سنووره‌یه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران ده‌كات، ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری لای دانیشوانی ئه‌و ناوچانه‌ در‌ووست كردووه ‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.