كۆمپانیای "ئه‌پڵ" جۆره ئامێرێكی له بازاڕه‌كان دهكێشێنیتهوه كه ره‌نگه ئاگركه‌وتنه‌وه بنێته‌وه و به‌خۆڕایی چاكیده‌كاته‌وه
كۆمپانیای "ئه‌پڵ"ی ئه‌مریكی به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له داوای له بریكاره‌كانی كرد، ده‌ستبه‌جێ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر له‌جۆری "Macbook Pro" رابگرن و، بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ كۆمپانیاكه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی مه‌ترسییه‌وه كه ره‌نگه پاتری ئه‌م ئامێرانه ببێته هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه.
كۆمپانیاكه رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له‌و ئامێره كۆمپیوتهریانه كه قه‌باره‌یان 15 ئینج و، له‌نێوان ساڵانی 2015 و 2017 دروستكراوه، كێشه‌یان هه‌یه له پاترییه‌كانیان و، ره‌نگه ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمی، ئه‌و ئامێرانه ده‌بنه جێی مه‌ترسی.
"ئه‌پڵ" روونیكرده‌وه، هه‌ركه‌سێك ئه‌و جۆره ئامێره‌ی له‌لایه ده‌توانێت پێداچوونه بۆ زنجیره ژماره‌كه‌ی خۆی بكات و، لێكۆڵینه‌وه بكات له‌وه‌ی ئایا ناوی له‌نێو هه‌ڵمه‌تی بانگهێشتكردنه‌كه هه‌یه و، ئه‌وه‌شی خسته به‌رده‌م كڕیاره‌كانی بۆ گۆڕێنه‌وه‌ی پاترییه‌كان به‌بێ به‌رانبه‌ر، له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه.
كۆمپانیاكه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "سه‌لامه‌تی ژیانی بریكاره‌كان له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی ئه‌پڵه و، ئێمه ئه‌و پاترییه خهوشدارانه ده‌گۆڕین به‌خۆڕایی".
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.