ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24/6/2019، میشێل باشیلیت، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند" 55 هه‌زار چه‌كداری داعش و خێزانه‌كانیان كه به‌شێكیان بیانین له عێراق و سووریا به دیل گیراون و له زیندانه‌كاندا نها ده‌ستبه‌سه‌رن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتیشى" پێویسته ئه‌ندامانی خێزانه بیانییه‌كانی داعش كه له عێراق و سووریا ده‌ستگیركراون و هێشتا دادگایی نه‌كراون، وڵاته‌كانی خۆیان به‌رپرسیارێتی هاووڵاتییه‌كانیان بگرنه ئه‌ستۆ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، كه وڵاتانی ئه‌وروپا له مشت‌ومڕ دان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خێزانه‌كانى داعش بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.
تێزانین پێشتر حكومه‌تى عێراق ژماره‌یه‌ك منداڵی چه‌كدارانی داعشی داوه‌ته‌وه چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپى و رووسیا، به‌لام هه‌ندێكیان نكۆلیان له‌وه كردوه، كه ئه‌و مندالانه وه‌رگرنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.