بۆ جارێكی دیكه فڕۆکە جه‌نگیه‌كانی توركیا دەڤەری سیدەکانیان بۆردومان كرد، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ش ئاگر له پوش و پاوانی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان كه‌وتووه.
لەبەردەوامی بۆردومانە کانیان بۆ سەر ناوچەكه ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممە 24ـ6ـ2019 فڕۆكە جەنگیەکانی سوپای توركیا بە چڕی بۆردومانی گوندی بێرکم یان كرد و لەئەنجامی بۆردومانەكەش ئاگر لە پوش و پاوانی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان كه‌وتووه، بەهۆیی بەردەوامی بۆردومانەکەش هاووڵاتیان نەیانتوانیووە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
بەپێ قسەی دانیشتوانی ناوچەکە فڕۆکەکان ئەمڕۆ بۆ جاری سێەم له‌م سنووره سوڕاونه‌ته‌وه دواتر بۆردومانیان كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.