ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی موچەی پەرلەمانتاران و پلە تایبەتەكان، بریاریداوە ژمارەی پاسەوانی ئەندامانی ئەنجومەنیش بۆ نیوەی ئێستا كهمبكرێتهوه.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هاتووه، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی موچەی ئەندامانی پەرلەمان و پلە تایبەتەكان، جگە لە كەمكردنەوەی موچەكانیان، ژمارەی پاسەوانی پەرلەمانتاران بۆ نیوەی ئێستا كەمدەكرێتەوە.
حەلبوسی جەختی لەوەشکردۆتەوە کە ھیچ ئیمتیازێکی وەک ئۆتۆمبیل و پارەی زیادە، نادرێتە ئەندامانی ئێستای پەرلەمان و پەرلەمانتارنی پێشوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.