Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 13:44

تره‌مپ: ده‌توانم به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ کۆنگرێس فه‌رمانی راگه‌یاندنی جه‌نگ له‌ دژی ئێران ده‌ربکه‌م

له‌ ئێستادا ئه‌م بڕیاره‌ هه‌نگاوێكی شیاو و له‌جێی خۆی نيیه‌
دۆناڵد تره‌مپ: ده‌توانم به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كۆنگرێس فه‌رمانی راگه‌یاندنی جه‌نگ له‌ دژی ئێران ده‌ربكه‌م
کوردستان TV
100%

سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ یاساییه‌كانی به‌مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی جه‌نگ له‌ دژی ئێران ئاشكرای كرد كه‌ ده‌توانێت به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كۆنگرێس ئه‌و فه‌رمانه‌ ده‌ربكات. 

دۆناڵد تره‌مپ له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا به‌ رۆژنامه‌ی هێل سه‌باره‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاته‌ یاساییه‌كانی سه‌رۆك كۆمار، بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی جه‌نگ له‌ دژی ئێران به‌ بێ ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس رایگه‌یاند: به‌شك ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌م هه‌یه‌ و هاوكات جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ پێم باشه‌ كه‌ كۆنگرێس ئاگاداری پرسه‌كان بكه‌مه‌وه‌. 

له‌باره‌ی لێدوانێكی ناسی پلۆسی سه‌رۆكی كۆنگرێس كه‌ رایگه‌یاندبوو سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیيه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كۆنگرێس فه‌رمانی جه‌نگ له‌ دژی ئێران ده‌ربكات رایگه‌یاند: من دژی ئه‌و بۆچوونه‌ی نانسیم، دیاره‌ زۆرینه‌ش له‌ دژی ئه‌ون. 

ترمپ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رقاڵی ده‌ركردنی كۆتا بڕیاربوو سه‌باره‌ به ده‌ركردنی فه‌رمانی‌ جه‌نگ له‌ دژی ئێران، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا ئه‌م بڕیاره‌ی نه‌دا چونكه‌ پێی وابوو له‌ ئێستادا ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی شیاو و له‌جێی خۆی نيیه‌. 

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌ر له‌ راگه‌یاندنی جه‌نگ له‌ دژی ئێران، ئاگاداری كۆنگرێس ده‌كاته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.