وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، كوژرانی ١٤ تیرۆریستیی رێكخراوی داعش و ده‌ستگیركردنی گه‌وره تیرۆریستێكی رێكخراوه‌كه‌ی له كه‌ركووك راگه‌یاند.
ده‌زگای دژه تیرۆری سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێزه عێراقییه‌كان به پشتیوانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ھاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش به‌ڕابه‌ڕایه‌تی ئه‌مریكا، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش له باشووری كه‌ركووك ئه‌نجامداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو، ١٤ تیرۆریستی داعش كوژراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه شانه‌ی رایگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند كه گه‌وره تیرۆریستێكی داعش له گه‌ڕه‌كی وه‌حده ناوه‌ڕاستی كه‌ركووك له لایه‌ن ھێزه‌كانی دژه تیرۆره‌وه ده‌ستگیركراوه.
شانه‌ی رایگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له میانی ده‌ستگیركردنی تیرۆریستییه‌كه‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك و به‌ڵگه‌ی گرنگدا گیراوه، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌و باره‌یه‌وه بخاته‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.