Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 02:05

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی به‌ریتانیا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری به‌سه‌ر ئاسمانی سووریا و عێراقدا سووڕاونه‌ته‌وه‌

له‌ جۆری F-35
کوردستان TV
100%

 

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی به‌ریتانیا له‌ جۆری F-35 كه‌ له‌ بنكه‌ی ئاسمانی قوبرس جێگیركراون ده‌ستیان به‌ ئه‌ركه‌كانیان كرد له‌ ئاسمانی سووریا و عێراقدا.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، شه‌ش فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌ جۆری F-35 كه‌ له‌ مانگی ئایاره‌وه‌ له‌ بنكه‌ی ئاسمانی ئاكرۆتیری له‌ قوبرس جێگیركراون ١٤ جار ئه‌ركی فڕینیان به‌سه‌ر ئاسمانی سووریا و عێراقدا ئه‌نجامداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری هه‌واڵگری بووه‌ له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان پڕچه‌ك كرابوون، به‌ڵام هیچ هێرشێكیان ئه‌نجام نه‌داوه‌.

به‌ریتانیا كه‌ به‌ تێكڕایی ده‌یه‌وێت ١٣٨ جۆر له‌و فڕۆكه‌یه‌ بكڕێت تاكو ئێستا ١٧ فڕۆكه‌ی راده‌ستكراوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.