فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر داوا له‌شاره‌وانی ده‌كات هه‌ڵمه‌تێك بۆ لابردنی لاشه‌ی بارههڵگرو و پیكابی له‌كاركه‌وتوو، له‌ته‌نیشتی رێگاكان ده‌ست پێبكه‌ن و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش بده‌ن كه ئه‌و كاره دوباره ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بوونی ئه‌و ئۆتۆمبێله لهكاركهوتووانه خه‌ریكه له‌زۆرێك له‌شه‌قامه‌كان ده‌بێت به‌دیارده و كڕین و فرۆشتنیان پی ده‌كرێت ، وه‌كو ئه‌وه‌ی شوێنه‌كان موڵكی كه‌سی بێت ، هاوكاتیش ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی قه‌ره‌بالغی و دروستكردنی پشێوی ، چونكه ده‌بنه هۆی ته‌سكبوونه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان.
وته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ داواش له شاره‌وانی هه‌ولێر ده‌كات له‌دره‌نگانی شه‌وێكدا ههلمَهتێكی گه‌وره بۆ لابردنی ئه‌و ئۆتۆمبێڵه لهكاركهوتووانه ده‌ست پێبكه‌ن و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش بده‌ن كه ئه‌و كاره دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.