Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 12:12

به‌وێنه‌ .. به‌م هۆکاره‌ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەولێر داوایه‌ک ئاراسته‌ى هاوڵاتیان ده‌کات

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه‌ ، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەولێر داوا لە کەسوکاری و خانەوادەی ئەم نەخۆشە دەکات کە سەردانی نەخۆشخانەکەیان بکەن چونکە ماوه‌ى 7  ڕۆژە لەوێیە و ھیچ کەسێک سەردانی نەکردووە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دراوە و پێویستی بە خانەوادەکەی ھەیە.


نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر ده‌شڵێت ، بەپێی ئەو بەڵگەنامانە کە بەردەستن، ئەم نەخۆشە  ھاووڵاتییەکی سلێمانییە ھەر کەسێک زانیاری ھەیە تکایە ئاگاداری خزم و کەسوکاری ھاووڵاتییەکە بکاتەوە

1

 

1

 

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.