دكتوره شه‌ونم ئه‌حمه‌د وه‌یس یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین دكتۆره‌كانى شارى دهۆك كه پزیشكى ئافره‌تان و منداڵان و ئه‌ندامى رێكخراوى زانین و مامۆستاى زانكۆى دهۆك بوو ئه‌مڕۆ له وڵاتى نه‌مسا كۆچى دوایى كرد.
دكتۆره شه‌ونم ئه‌حمه‌د له كاتى به‌شدارى كردنی له كۆنفرانسێكى تایبه‌ت به پزیشكانى ئافره‌تان كه له ڤییه‌ناى پایته‌ختى وڵاتى نه‌مسا به‌ڕێوه‌ده‌چوو به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵ گیانى له‌ده‌ستداوه.
دكتۆره شه‌ونم ئه‌حمه‌د وه‌یس له دایكبووى ساڵی 1965ـی شارى به‌غدایه و خاوه‌نى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسه له بوارى پزیشكیدا و سه‌رده‌مانێك به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى شارى كه‌ركوك بووه و له دهۆك خزمه‌تێكى زۆرى ئافره‌تانى كردووه.
ئاماده‌كردن/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.