لە راگەیەندراوێكدا كە وێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانی رایدهگهیهنێتێ لە میانەی جێبەجێكردن و كۆتایی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ناحیەی سیتەك، لە ئەنجامی كاركردنی كۆمپانیایەك لە نێو یەكێك لە گەڕەكەكاندا چەندین گولـله تۆپ بە دەم چێلەی شۆفڵەوە دێتە دەرەوە و دەبێتەهۆی راگرتنی كارەكەیان و راستەوخۆ پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانییەوە دەكرێت.
دهشڵێن بە سێ تیمی جیاوازی میكانیكی و تیمی دەستی مین لابەر و تیمی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی، لە هەوڵ و ماندووبوونێكی بەردەوام لە پشكنین و گەڕان و چاڵهەكەندن تا قوڵایی نزیكەی دوو مەتر لە هەندێك شوێن توانرا چەندین گولـله تۆپی تێكشكاندن و فسفۆڕی بدۆزرێنەوە، كە پڕ مەترسی بوون.

دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.