ئەمڕۆ سێشەممە 25/6/2019، ئیریخ بیفێر فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا لە عێراق ڕەتی كردەوە به هیچ هۆكارێك هێزه‌كانى ئه‌لمانیا له عێراق بكشێنه‌وه.
له‌باره‌ى مه‌ترسیه‌كانى روودانى شه‌ڕى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، ناوبراو رایگەیاند" پێناچێت بەم زووانە هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەربازی لە نێوان ئەمریكا و ئێران ڕووبدات، به‌لام هه‌ركاتێك ئه‌وان هەست بە مەترسی بكەن لە ناوچەكەدا، ئەوا هێزەكانیان لە عێراق دەكێشننەوە.
له لایه‌كى تره‌وه جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەمریكا دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ ئێران دانەخستووە، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ى رابردوو فرۆكه‌یه‌كى بێ فرۆكه‌وانى ئه‌مه‌ریكى له لایه‌ن سوپاى ئێرانه‌وه خرایه خواره‌وه‌و دواتر كاردانه‌وه‌ى توندى ئه‌مه‌ریكاى لێكه‌وته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.