Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 20:41

حه‌سه‌ن که‌عبی: لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە، ھەڵبژاردن لە کەرکووک ئەنجام دەدرێت

بۆ ئەوەی كاری جدی بۆ بكرێت
کوردستان TV
#7
100%


حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختدەكاتەوە، لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كەركووك ئەنجامدەدرێت.

حەسەن كەریم كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان و  ئەندام پەرلەمانەكانی سنووری كەركووك و  نوێنەرانی وەزارەتەكانی حكوومەتی عێراق و نێردەی تایبه‌تی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئاماژەی بەوە كرد، وێرای تایبەتمەندی كەركووك، ھاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە، رێكارەكانی ھەڵبژاردن لەو پارێزگایە بەرێوەدەچن.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا كێشەكانی كەركووك، مەترسییەكانی تیرۆر و فرە پێكھاتەیی پارێزگاكە، وامان لێدەخوازن كاری جدی بكەین، بۆ ئەوەی لەو پارێزگایەش ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و كاری جدی بۆ بكرێت.

كه‌عبی جەختیشی كردەوە، لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە، لە كۆتایی ساڵی داھاتوو ھەڵبژاردن لە كەركووكیش ئەنجام دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.