سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، گوته‌بێژی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكای وه‌ك گوته‌بێژی فه‌رمی كۆشكی سپی له شوێنی گوته‌بێژی پێشوو ساره سانده‌رز دیاریی كرد .
له خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا میلانیا تره‌مپ له‌میانه‌ی تویتێك ڕایگه‌یاند: ستیڤانی گریشهام گوته‌بێژی میلانیا وه‌ك گوته‌بێژی فه‌رمی كۆشكی سپی ده‌ستی به‌كار كردووه .
هه‌روه‌ها له تویته‌كه‌ی میلانا تڕه‌مپ هاتووه خۆشحاڵ ده‌بم ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نم كه ستیڤانی گریشهام وه‌ك گوته‌بێژی فه‌رمی و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كۆشكی سپی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئه‌و كه‌سێكی زۆرباشه و له 2015ـەوه له‌گه‌ڵ ئێمه كار ده‌كات .
له به‌شێكی تری قسه‌كانی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی كه سه‌رۆك بڕیاری خۆی داوه و له‌و بڕوایه‌دایه كه گریشهام باشترین كه‌سایه‌تییه بۆ خزمه‌تكردنی حكوومه‌ت و وڵاته‌كه‌مان .
شیاوی ئاماژه‌پێدانه ساره سانده‌رز له ماوه‌ی ڕابردوو ده‌ستی له گوته‌بێژی كۆشكی سپی كێشایه‌وه و تره‌مپ به نیگه‌رانییه‌وه پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی كرد، هۆكاری ده‌ست كێشانهوهكهیشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه زۆربه‌ی میدیاكان و ڕۆژنامه‌نووسان وازیان له ڕووماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی كۆشكی سپی هێنابوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساره سانده‌رز زانیاری ورد و نهێنی پێ نه‌ده‌دان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.