به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه چۆنێتی فرۆشتنی ژماره نایابه‌كانی تابلۆی عێراق-هه‌ڵه‌بجه ئاشكراده‌كات
عه‌مید حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌باره‌ی پاره‌ی ژماره نایابه‌كانی تابلۆی عێراق-هه‌ڵه‌بجه له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به هاتووچۆی سلێمانى راگه‌یاند ، پاره‌ی تابلۆكان له‌سه‌دا سه‌د بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌كارده‌هێندرێته‌وه‌و له‌زیادكردنێكی ئاشكرادا ده‌فرۆشرێت.
عه‌مید حه‌سه‌ن وتیشی:"له‌و پاره‌یه 20%ی بۆ هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانده‌كرێت، بۆنمونه دابینكردنی تابلۆ و هێماكانی هاتووچۆ و خه‌رجكردنی بۆ باڵه‌خانه‌ی هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ كه‌س تا ئێستا ده‌ستپێشخه‌ربووه بۆ كڕینی ژماره‌كان به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه وتی:"به‌فه‌رمی كه‌س بۆلای من نه‌هاتووه به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای مانگی حه‌وتدا ده‌ست به زیادكردنه ئاشكراكه بۆ فرۆشتنی تابلۆكان ده‌كرێت".
هاتووچۆی سلێمانى بڵاویشى كردووه‌ته‌وه ژمارە 1 نرخەکەی یەک ملیار دینارەو ژمارە 2 بۆ 9 600 ملیۆن دینارە. ھەروەھا ژمارە 10 بۆ 99 بە 300 ملیۆن دینارە، ژمارە 100 بۆ 999یش بە 200 ملیۆن دینارە.
ژمارە 1000یش بە 180 ملیۆن دینارە، ھەروەھا ژمارە 1988 کە ئاماژەیە بەساڵی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە، بە 600 ملیۆن دینارە.
ترافیك ئێف ئێم
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.