Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 13:35

ته‌رمی باوک و کچێک به‌م شێوه‌یه‌ له‌سه‌ر سنووری نێوان مه‌کسیک و ئه‌مریکا دۆزرانه‌وه‌

ده‌ستی خستۆته‌ سه‌ر ملی باوكی
کوردستان TV
100%

دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و باوكه‌ و كچه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناو ئازارو مه‌ینه‌تی رۆژانه‌ی كۆچبه‌رانی بۆ جیهان خسته‌ روو.

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی ئه‌سیوشه‌یتد پرێس ته‌رمه‌كان هی باوكێكی سلڤادۆریی و كچه‌ دوو ساڵانه‌كه‌یه‌تی كه‌باوكه‌كه‌ له‌نێو تێشێرته‌ ره‌شه‌كه‌یدا حه‌شاری دابوو ، رۆژی دووشه‌ممه‌ش له‌ نزیك ناوچه‌ی ماتامۆرۆس له‌وبه‌ری رووباری براونسفێڵ له‌ تكساس دۆزراونه‌ته‌وه‌.

555

وێنه‌كه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌س جۆلیا لیدۆك كه‌ له‌ مه‌كسیك نیشته‌جێیه‌ گیراوه‌، له‌ وێنه‌كه‌شدا كچه‌ منداڵه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ چۆن ده‌ستی خستۆته‌ سه‌ر ملی باوكی، ئه‌مه‌ش تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر قه‌یرانه‌كانی ئێستای سه‌رسنووری نێوان مه‌كسیك و ئه‌مریكا.

444

وێنه‌كه‌ هه‌مان ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئالان كوردیمان وه‌بیر دێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2015 به‌خنكاویی له‌ كه‌ناراوه‌كانی توركیا دۆزرایه‌وه‌.

333

 

وه‌رگێڕان و دارِشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ /cnn

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.