ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانه، به‌و بۆنه‌یه‌وه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان چالاكی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بۆ راهێنان و راوێژكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی سلێمانی كۆتایی پڕۆژه‌ی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری دژبه مادده هۆشبه‌ره‌كان راگه‌یاند و پڕۆژه یاسایه‌كی راده‌ستی نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سلێمانی، جه‌لال ئه‌مین به‌گ ئاماری كار و چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به هێزه‌كانیان راگه‌یاند و گوتی: له میانی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان گیراون گه‌یشتووه‌ته 160 كه‌س، به‌داخه‌وه له‌نێو گیراوه‌كاندا ئافره‌تان و منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵان هه‌یه كه بازرگانی و به‌كارهێنه‌رن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئاماره‌كان جێگای نیگه‌رانین كه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا تۆماركراون، ئه‌وه‌ش به‌راورد به ساڵی رابردوو كه 240 كه‌س بووه زیاتر بووه و تا شه‌ش مانگی داهاتوو ژماره‌كه به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
نیگه‌رانی خۆشی نیشاندا له زۆربوونی ژماره‌ی كافتریا و شوێنه‌كانی تایبه‌ت به نێرگه‌له كێشان و مانه‌وه‌ی كوڕان و كچان تا كاتێكی دره‌نگانی شه‌و به دیار نێرگه‌له كێشانه‌وه، ئه‌وه‌شی به هۆكارێك بۆ تێوه‌گلان له مادده هۆشبه‌ره‌كان زانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوای كرد حكوومه‌ت چاوخشاندنه‌وه به‌و بابه‌ته‌دا بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.