وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 26 ى 6 ى 2019 له هه‌ولێری پایته‌خت ، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده باڵاكانی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان ، فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی مه‌شق له كوردستان (ktcc) ئاڵوگۆڕكراو فه‌رمانده‌ی نوێی سه‌نته‌ره‌كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ئه‌ركه‌ی وه‌رگرت.
راشیده‌گه‌یه‌نن له میانه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین وتار‌و نمایشی سه‌ربازی پێشكه‌شكرا، هه‌روها له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه پۆلێك له‌و ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌و سه‌ربازانەی مه‌شق بڕوانامه‌ی رێزلێنانیان پێكه‌شكرا كه رۆڵی چالاكانه‌یان له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیدا هه‌بووه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.