كۆبونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی گه‌ڕه‌ك و خانووه كه‌له‌پورییه‌كانی سلێمانی به‌رده‌وامه و رێوشوێنه‌كانیش بۆ پاراستنیان توندتر ده‌كرێن.
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 26 ى 6ى 2019 له دیوانی قائیمقامیه‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی و به‌شداری نوێنه‌رانی شاره‌وانی سلێمانی و شوێنه‌وار و زانكۆی سلێمانی و لیژنه‌ی پاراستنی كه‌له‌پور و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجام درا.
راشیدهگهیهنن بابه‌تی كۆبونه‌وه‌كه دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان فه‌رمانگه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بوو بۆئه‌وه‌ی میكانیزمی پێویست بگیرێته به‌ر و چیتر رێگه نه‌درێت گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی سه‌نته‌ری شاری سلێمانی تێكبدرێن و سیمایان بشێوێنرێت و له ناوچه‌ی نیشته‌جێبونه‌وه بكرێن به ناوچه‌ی بازرگانی.
قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: پاراستنی ناوچه كه‌له‌پورییه‌كانی سلێمانی ئه‌ركی هه‌موولایه‌كه و شێواندنیشیان زیان به مێژوو و كه‌له‌پوری شاره‌كه‌مان و ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه رێگه ناده‌ین چیتر سیما و شێوازی ئه‌و گه‌ڕه‌ك و خانووانه تێكبدرێن.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا به نوسراوی ره‌سمی داوا له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بكرێت ته‌واوی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به سه‌نته‌ری شار و نه‌خشه‌یه‌كی وردی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه بخاته به‌رده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت، یان به‌پێی پێویست هه‌موار بكرێنه‌وه. لیژنه‌ی پاراستنی خانووه كهلهپورییهكانیش كه له نوێنه‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهاتوون له كاره‌كانی به‌رده‌وام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.