هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا سهبارهت بە هەنگاوەكانی پرۆسەی دانانی پرۆژەی پێوەری زیرەك رایگەیاند: بە جێبەجێكردنی پرۆژەی پێوەری زیرەك بەشێوەیەكی باشتر دەتوانرێت كێشەو گرفتی كارەبای هاوڵاتیان و تۆڕی دابەشكردنی كارەبا دەستنیشان بكرێت و بەفیڕۆچوونی كارەباش كەمتر دەبێتەوە
دهشڵێت ، وێڕای ئەوەی لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی هاوبەشانی كارەبا پێویست بەوە دەكات بەشێوەیەكی پێشكەوتوو لە ڕێگەی پرۆژەی تۆڕی زیرەكەوە كە پێوەری زیرەكیش لە خۆدەگرێت كارەبا بەڕێوەببرێت و بگەیەنرێتە هاوبەشانی كارەبا، لە ئێستاشدا كارەكانی پرۆژەكە لە هەولێر بەسەركەوتوویی دەستیپێكردووەو بەزووترین كاتیش لە سلێمانی و دهۆكیش پرۆژەكە دەست پێ دەكات.
بریكاری وەزارەتی كارەبا باسی گرنگی پرۆژەكەی كرد بەوەی هەرچی ئەو داتایانەیە كە لە رێگەی پێوەرەكانەوە وەردەگیرێت راستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ سەنتەرێكی تایبەت بۆ شیكردنەوەو دەستنیشانكردنی هەموو گرفت و كێشەكان تەنانەت ئەگەر هاوڵاتیەكیش گرفتی هەبوو لە ڕێگەی ئەو سەنتەرەوە گرفتەكەی دیاریدەكرێت، هەرچی ئەو بەفیڕۆچوونەی وزەی كارەباش هەیە كە بە رێژەی لە 30%ی دەخەمڵێنرێت هەموو ئەو وزەیە دەگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتیانی كوردستان و هاوبەشانی كارەبا سوودی لێوەردەگرن.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.