ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی ئه‌م دواییه‌ی گوندی كۆری‌و هاوشێوه‌كانی فه‌توایه‌كی ده‌ركرد
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، ئه‌نجومه‌نى باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت دوای ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی پرسیاری ئه‌وه‌یان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد بوو، كه ئایا زه‌كات له‌و بڕه پاره‌یه ده‌كه‌وێت كه به‌ژداربووانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی گوندی كۆری وه‌ریان گرتۆته‌وه؟
فه‌توایه‌كه له پێنج خاڵ پێكهاتووه‌و له به‌شێكیدا هاتووه: ئه‌و بڕه پاره‌ی كه دراوه به كۆمپانیا وه‌ك قیستی یه‌كه‌م له موڵكیه‌تی كڕیاره‌كه ده‌رچووه‌و زه‌كاتی لێ ناكه‌وێت.
له‌به‌شێكی تری هاتووه: گرێبه‌ستی نێوان كۆمپانیا‌و هاوڵاتیانی له‌م چه‌شنه‌ی گرێبه‌سته‌ی گوندی كۆری له‌شاری هه‌ولێر له جۆری گرێبه‌ستی (استصناع) واته (بهدورستدان)، بۆیه ئه‌و بڕه پاره‌ی كه له قیستی یه‌كه‌مدا دراوه قه‌رز نه‌بووه هه‌تا زه‌كاتی لێ بدرێت.
ده‌قی فه‌توایه‌كه وه‌ك خۆی :
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.