مه‌هاتما غاندى ده‌ڵێت: "كلتوورى نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌نێو دڵ و گیانى میلله‌ته‌كه‌یدا ده‌ژیت".
نیشتیمان په‌روه‌رى هه‌ستێكى خۆشه‌ویستیى و ریزگرتنه بۆ خاك و كلتور‌و مێژوو و نه‌ریتى نه‌ته‌وه‌كه‌ت، نیشتیمان په‌روه‌رى خۆشه‌ویستییه‌كى سروشتییه له ناخى كه‌سانى نیشتیمان په‌روه‌ر و ئه‌وان به مهردیى كارده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌سه‌ندنى وڵاته‌كه‌یان و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاڵاكانیان له‌نێو ئاڵاى وڵاتانى جیهان و هه‌میشه هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن وڵاتیان سه‌ربكه‌وێت و سه‌ربه‌خۆ بێت و به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێت.
له‌لاى ئیساك توتوماو رۆحى نیشتیمان په‌روه‌رى و هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى واى كردووه وڵاتى خۆى له‌بیر نه‌چى هه‌رچه‌نده له كوردستان له‌دایك نه‌بووه و دوور له نیشتیمانى خۆى گه‌وره‌بووه به‌ڵام ئێستا ئاماده‌یی تێدایه كه به‌و په‌ڕی دلسۆزی و سووربوونه‌وه به‌شداری له‌و كێبڕكێیه بكات بۆ بهدهستیهێنانى پاڵه‌وانێتى جیهان و سه‌ركه‌وتن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى وڵًاتهكهى له نێو وڵاتانى جیهان.
ئیساك له ته‌مه‌نى 21 ساڵیدا بۆ یه‌كه‌م جار به‌شدارى له پێشبڕكێی (میتجیت)ى كردووه كه زنجیره خولى ئهلباسته و له نێوان 30 شۆفێرى به‌شداربووى پێشبڕكێكه توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ.
بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌م وه‌رزشوانه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد.
پ- ئه‌گه‌ر كورته‌یه‌ك له ژیانى خۆتمان بۆ باس بكه‌یت ؟
من ناوم ئیساك توتوملو له شارى به‌رشه‌لۆنه له وڵاتى ئیسپانیا له 5ى ته‌مووزى ساڵى 1985 له‌دایك بوومه و باوكم كوردى باكوورى كوردستانه و دایكم كاتهلۆنییه و خه‌ڵكى به‌رشه‌لۆنه‌یه، له ئیستادا له ئیسپانیا و دوبه‌ى درێژه به ژیانم ده‌ده‌م.
پ- سه‌ره‌تا چۆن بوویت به شۆفێرى پێشبڕكیێ ئۆتۆمبیل؟
له مندالییه‌وه حه‌زم به پێشبڕكیێ ئۆتۆمبێل بوو له ته‌مه‌نى 2 ساڵى ئۆتۆمبێلى پێشبڕكیێ بچووكم هه‌بووه، دواجار له ته‌مه‌نى 11 ساڵى ئۆتۆمبێلى پێشبڕكێم لێخووریوه ئه‌وه‌شیان هى منداڵان بووه، له ته‌مه‌نى 20 ساڵى بووم به شۆفێرى ئۆتۆمبێلى پێشبڕكێ و له ته‌مه‌نى 21 ساڵى به‌شداریم كرد له پێشبرَكى (Mitjet Series of the Albacete Circuit) زنجیره خولى ئهلباسته و له نێوان 30 شوفێرى به‌شداربووى پێشبڕكێكه سه‌ركه‌وتنم به‌ده‌ستهێنا.
پ- كێ بیرۆكه‌ى ناولێنانى كوردستان بوو بۆ تیمهكهتان؟
بیرۆكه‌ی ناولێنانى كوردستان بۆ تیمه‌كه‌مان بیرۆكه‌ى خۆم بوو، له ساڵى 2011، بیرۆكه‌كه‌م بۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى باسكرد، به‌رێزیان زۆریان پێ خۆش بوو و بارزانى گوتى: "باشترین رێگا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ناوى وڵات له رێگاى وهرزشهوهیه".
ئه‌وكاته هه‌وڵى ئه‌وه‌مان دا تا تیمێك دروست بكه‌ین به ناوى كوردستان، به‌ڵام یه‌كێتى ئۆتۆمۆبێلى نێوده‌وڵه‌تى و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى یه‌كێتییه‌كانى ئه‌و بواره رازى نه‌بوون له‌به‌ر هۆكارى سیاسى بۆیه ئێمه ناوى تیمه‌كه‌مان نا بارزانى به‌و ناوه‌وه ده‌ستمان كرد به پێشبڕكێ له ساڵى 2011 تا 2014، له ساڵى 2014 به‌هۆى شه‌رى داعش و قه‌یرانى سیاسى كار‌و چالاكییه‌كانمان راگرت،
دواتر توانیمان ناوى تیمه‌كه‌مان بۆ كوردستان بگۆڕین و لۆگۆى تیمه‌كه‌مان و ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلى پیشبڕكێكهمان دابنێین.
پ- هیچ یارمهتییهكتان پێشكه‌ش كرا له‌لایه‌ن حكومه‌تى كوردستان؟
حكومه‌تى كوردستان یارمه‌تى نه‌داوین، له ساڵى 2011 له لایه‌ن 3 كۆمپانیاوه یارمه‌تى دراین كۆمپانیاى (ستیر گرووپ له هه‌ریمى كوردستان) و هه‌روه‌ها كۆمپانیاى (جهى ئى جهى) و كۆمپانیاى كۆره‌ك تێلیكۆم تا ساڵى 2014 ئه‌وه‌ش به‌هۆى شه‌ڕى داعش و ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ى هاته پێش هه‌رێمى كوردستان یارمه‌تییه‌كان كۆتاییان هات.
پ- تا ئێستا به ناوى تیمى كوردستان به‌شدارى چه‌ند پێشبڕكێت كردووه و ده‌ستكه‌وتان چى بووه؟
یه‌كه‌م پێشبڕكێمان به ناوى كوردستان كه پێشتر ناوى بارزانیمان لێ نابوو له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا بوو و ده‌سكه‌وتێكی مه‌زنمان به‌ده‌ستهێنا و یه‌كه‌م جار بوو له نێو 25 ئۆتۆمبێل و له‌كۆى 20 نه‌ته‌وه‌ى جیاواز توانیمان سه‌ركه‌وین و پله‌ى سێیه‌ممان به‌ده‌ستهێنا و له‌سه‌ر شانۆی براوه‌كاندا جاممان به‌ده‌ستهێناو و ئاڵاى كوردستان‌مان به‌رزكرده‌وه.
پ- بۆ داهاتوو پلانى به‌شداریتان هه‌یه؟
به‌ڵێ له مانگى ئابی ئه‌مساڵ له ئه‌ڵمانیا به‌شدارى پێشبڕكى ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها له رۆژانى 6-7ى ئه‌یلول له زولدیر له به‌لجیكا هه‌روه‌ها له تشرینى یه‌كه‌میش له ئه‌ڵمانیا به‌شدارى ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها به‌شدارى جامى نێوده‌وڵه‌تى FIA ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر یارمه‌تى بدرێین ئه‌وه به‌شدارى كێبڕكێیه‌كانی كه‌نداویش ده‌كه‌ین له دوبه‌ى له مانگى كانوونى یه‌كه‌م و كانوونى دووه‌مى ساڵى 2020 به‌ڕێوه‌ده‌چێت هیوادارین بتوانین به‌شداربین و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنین هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستمان به هاوكاری دارایی ده‌بێت.
پ- چه‌ند جار وه‌ك شۆفێڕێكى پێشبڕكى به‌شدارى پێشبڕكى ئۆتۆمبێلت كردووه؟
به‌ڕاستى نایه‌ته بیرم چونكه زۆر به‌شداریم كردووه له‌وانه‌یه 200 جار به‌شداربوومه له سه‌رتاسه‌رى جیهان له ئه‌وروپا و ئاسیا‌و ئه‌فریقا و ئه‌مریكا ....هتد و به درێژایى به‌شدارى كردنم زۆر خه‌ڵاتم به‌ده‌ستهێناوه له‌وانه خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تى Iber Gt و هه‌روه‌ها فۆرمولا كاتهلونیا و به‌ره‌نگارى garbi و نیسان 350z.... هتد.
پ- هیواى چیى دهخوازى له داهاتوو؟
حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ تیمى كوردستان به‌شدارى هه‌موو پێشبڕكێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و جیهانییه‌كان بكه‌م ببم به پاڵه‌وانى جیهان و ئاڵاى كوردستان و ناوى كوردستان به گشت جیهان بناسێنم.
پ- هیچ پلانێكت هه‌یه له داهاتوو سه‌ردانى كوردستان بكه‌یت؟
به‌ڵى سه‌ردانى كوردستان ده‌كه‌م له‌وانه‌یه له كۆتایى وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ به سه‌ردان بێمه كوردستان.
ده‌ستت خۆش و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆت و تیمهكهتان ده‌خوازم
به ناوى خۆم و ئه‌ندامانى تیمه‌كه‌م سوپاستان ده‌كه‌م








كوردستان تیڤى / سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.