چاودیری نرخ و کوالیتی خۆراک زیاد دەکرێت بۆ ھاوسەنگ ڕاگرتنی بەروبومی ھاوردەو ڕێگری کردن لە زیاد نەبوونی نرخ، جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی - ش رایدەگەیەنێت ڕێوشوێنەکانی ڕێگری کردن لەبەرزبونەوەی نرخ و پاراستنی بەرھەمی ناوخۆ دەگیرێتە بەر.
لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا کۆبوویەوە، پاش ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت
بەلەبەرچاوگرتنی بەرزنەبونەوەی نرخ لەگەل ئەوەشدا گرنگی بەبەرھەمی ناوخۆ بدرێت تا لەبازارەکاندا ساغ ببێتەوە.
لە دوای کۆبونەوەکەش رزگار حمد خدر- جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی ووتی: پێشنیار دەکەین بۆ حکومەتی عێراقی کە بەبڕیاری قەدەغەکردنی ھێلکەدا بچێتەوە چونکە دیراسەیەکی وردی بۆ نەکراوەو بۆتە ھۆی بەرزبونەوەی نرخی ھێلکە لەبازاردا، بۆیە پێشنیار دەکەین بۆ مانگی تەمموز بڕی ١٥ ملیۆن ھێلکە ھاوردە بکرێت.
رزگار حمد ئاماژەی بەوەش کرد: بڕی ئەو بەروبومانەی لە مانگی تەمموز ھاوردە دەکرێن بریتی یە لە ٨٠٠ تۆن ماسی، ٢٥٠ تۆن مریشکی بەستوو بەپێی پشکنینی تەندروستی و ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور و ١٠ ھەزار سەر ئاژەڵی زیندوو،
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.