Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 17:45

له‌ سۆران بە چەند چالاکییەک رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان کرایەوە

پیشانگایه‌كیش به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ 26-6-2019 به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان، رێكخراوی په‌ره‌ به‌چاودێری وه‌یسی سه‌عید، ئه‌ندام په‌رله‌می كوردستان، یاده‌كه‌ به‌ چه‌ند چالاكیه‌ك به‌رز راگیرا.

دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وتارێك كه‌ باس له‌ زیان و مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان كرا، پیشانگایه‌كیش به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ كرایه‌وه‌ هه‌روه‌ها له‌ وركشۆپێك دا چه‌ند بابه‌تێك خرانه‌روو له‌لایه‌ن پسپۆرانی بواری شه‌ریعه‌ و یاسا و كۆمه‌لناسی كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان له‌ تێڕوانینی خۆیانه‌وه‌ باسیان له‌ پێناسه‌ و مه‌ترسییه‌كانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌كرد".

له‌كۆتایشدا رێزلێنان به‌خشرایه‌ ژماره‌یه‌ك و چالاكوان و ده‌زگای ئیداری و ئه‌منی و راگه‌یاندن، كه‌ رۆلیان هه‌بووه‌ له‌ هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ مه‌ترسیه‌كانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ..

 سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران   

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.