Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:22

هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د گۆرانییه‌کی نوێی بۆ کورده‌ عومه‌ر ئاماده‌ کردووه‌

به‌م زوانه‌ش بڵاوی ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

گۆرانی بێژ  "كورده‌ عومه‌ر "له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ زیاد ئه‌سعه‌د تێكست و ئاوازێكی نوێی گۆرانی بۆ ئاماده‌ كردووه‌ و به‌م زوانه‌ش بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

گۆرانی بێژ كورده‌ عومه‌ر دانیشتووی سویده‌ و به‌ گوته‌ی خۆی ئه‌و ماوه‌یه‌ به‌رده‌وام ڕاوێژ و په‌یوه‌ندیی ھونه‌ری له‌گه‌ڵ زیاد ئه‌سعه‌د ھه‌بووه‌، له‌باره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی ئێستای ئه‌و ھونه‌رمه‌نده‌، ده‌ڵێ: ئێستا ته‌ندروستی له‌ جاران زۆر باشتره‌، به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵی ھه‌یه‌ و ھیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌.

 شایانی باسه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ 2019/6/25 ده‌نگۆی تێكچووی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی زیاد ئه‌سعه‌د له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه‌، به‌ڵام ھه‌ر زوو ھونه‌رمه‌ندان و خانه‌واده‌كه‌ی، ده‌نگۆكه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه‌ و ڕایان گه‌یاند، ڕه‌وشی ته‌ندروستیی زیاد ئه‌سعه‌د زۆر باشه‌.

سه‌رچاوه‌/ باس

كوردستان تیڤی/ كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.