هێزه ئه‌منییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركووك، رێگه‌ناده‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بچێته نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌وه بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری كه‌ركووك ناو هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی حوزه‌یران ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وێڕای ئیدانه‌ی رێگریی له ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن، داوایان له پارێزگار و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كرد لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
دكتۆر خه‌لیل ئیبراهیم، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركووكیان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشه‌كان و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی چاودێری، به‌ڵام تووشی سه‌رسوڕمان بووم كاتێك رێگه‌نه‌درا بچمه ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی، هێزه ئه‌منییه‌كانی پاسه‌وانی نه‌خۆشخانه‌كه، رێگرییان لێكردووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی خۆی ناساندووه، ئه‌و رووداوه‌كه قبوڵكراو نییه و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر باڵاده‌ستترین ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و یاسادانان.
گه‌لاوێژ عه‌بدولجه‌بار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا گوتی: ئه‌و زیاده‌ڕۆییه قبوڵناكه‌ین و ئه‌وه‌ی روویداوه ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، بۆیه پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته‌دا بكه‌ن و رێگری بكه‌ن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوی هاوشێوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.