Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 20:43

فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی تورکیا کوێستانی زینەیان بۆردومان کرد

دانیشتوانی گوند ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووە
کوردستان TV
#7
100%


فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی‌ توركیا، بۆردومانكردنی چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌ ده‌ڤه‌ریان سیده‌كان ده‌ستپێكردووه‌.

چەند خولەکێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بەبیانوویی هەبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە  کوێستانی زینێ  و نزیک گوندی بۆڵێ و بێجوانا یان بۆردومان کرد .

بەپێ قسەی هاووڵاتیان بۆردومانەكە لەنزیک ماڵی ڕەوەند و كۆچەرەكان بووەو  تائێستاش زیانەکانی ئەو بۆردومانە نەزانراون و لەترسی دووبارە بوونەوەی بۆردومانی فڕۆکەکان ڕەوەندەکان و  دانیشتوانی گوندی بێجوانە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە
بەرەو شوێنە ئارامەکان هەڵاتوون .

لەئەنجامی بۆردومانە کە ئاگر لە بووش و پاوانی سنوری  گوندی بێجوانە بەربووە.

شایه‌نی باسه‌ ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ بۆ چه‌ند جارێك فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی سنوری گوندو کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکان كردووه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.