بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، 275 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن، کە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵاندایەو 31 ملیۆن کەسیش بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دووچاری نەخۆشی بوونهتهوه.
ئهمرۆ 26/6/2019، رۆژى بهرنگاربوونهوهى ماددهى هۆشبهرهو له نوێترین راپۆرتیدا، نەتەوە یەکگرتووەکان دهلێت" زەوییەکانی ئەفغانستان 90%ى هیرۆینی جیهان پێکدەهێنن و بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە ماددە هۆشبەرە هەلی کاری بۆ 400 هەزار ئەفغانی دۆزیوەتەوە، هاوکات ئەفغانستان گەورەترین وڵاتە لەرووی بەرهەمهێنانی حەشیش.
بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەموو جیهاندا بووەتە کێشەیەک، کە ساڵانە بە ملیۆنان دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەرخان دەکرێت و نەتەوە یەکگرتووەکانیش ساڵانە لە راپۆرتێکدا ئامارەکان لەسەر بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و دەرەنجامەکانی بڵاودەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.