هەوڵەكانیان بۆ هاوتاكردنی مووچەی وارسی شەهیدان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە، بۆ هاوتاكردنی مینحەی زیندانیانی سیاسی هەرێم لای حكومەتی عیراقە و سەرجەم كارەكانی لای حكومەتی هەرێمەوە تەواوكراوە.
وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم سەبارەت بە هاوتاكردنی ئیمتیازات و مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ حكومەتی عیراق رایگەیاند: هەوڵەكانیان بۆ هاوتاكردنی مووچەی وارسی شەهیدان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە.
مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرهیهكی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند: دوو بۆ سێ جار نووسراو بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەغدا كراوە و لە یادی ھەڵەبجەشدا سەردانیان كردووین و كۆبووینەتەوە و ئامادەییان دەربڕیوە مووچەی كەسوكاری شەھیدان ھاوتای عێراق بكرێت.
راشیگەیاند: ئێستا تەنیا كێشە لە یاساكاندا ھەیە و لیژنەی ھاوبەش پێكھێنراوە بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسەش.
سەبارەت بە زیندانیانی سیاسی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم رایگەیاند: دوابڕیار بۆ هاوتاكردنی مینحەی زیندانیانی سیاسی هەرێم لای حكومەتی عیراقە و سەرجەم كارەكانی لای حكومەتی هەرێمەوە تەواوكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.