رێكخراوی هیومان رایتس وۆچی جیهانی بۆ مافەكانی مرۆڤ (HRW) لە راگەیەندراوێكیدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە خراپ مامەڵەكردن لەگەڵ زیندانیانی عێراق دەربڕی و رایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەشكەنجەدا، یەكێك لە زیندانیانی بەغدا قۆڵی لەدەستداوە.
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له رێكخراوه‌كه، لوما فه‌قیه گوتى: كاتێك راگیركراوێك له بنكه‌یه‌كى پۆلیس به‌هۆى ئه‌شكه‌نجه‌وه باسكى له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه نیشانه‌یه‌كى دیكه‌ى بوونى پێشێلكردنى مافى به‌ندكراوانه له ناوه‌نده‌كانى راگیركردن له عێراق و، داواى له حكوومه‌تى عێراق كرد به جددى مافى راگیراوان بپارێزێت و پارێزگاری‌یان لێ بكات له‌ڕێگه‌ى لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكارییه‌كان.
هه‌روه‌ها هیومان رایتس وۆچ، داواى له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق كرد لێكۆڵینه‌وه له‌و پێشێلكاریانه بكات و سزاى ئه‌و هێزه ئه‌منیانه بدات كه لێى به‌رپرسن.
له راپۆرته‌كه‌دا وته‌ی براكەی وه‌رگیراوه ده‌ڵێت: گوێم لێبوە دوای پشكنین، پزیشكەكە بە پاسەوانەكەی وتوە كە زیندانیەكە رووبەڕووی ئازار و ئەشكەنجە بووەتەوە، بەڵام پاسەوانەكە نكوڵی كردووە.
دەشڵێت لە 10 مانگی رابردوودا له‌لایەن پزیشكەكانەوە سێ‌جار نەشتەرگەری بۆ كراوه، بەڵام سەركەوتونەوبن لە رزگاركردنی شادەمارەكانی قۆڵی براكەی، دواتر لە مانگی چواری ئەمساڵ چەند ئەفسەرێكی پۆلیس براكەیان بردوەتە نەخۆشخانەی غازی حەریری لە بەغدا و لەوێ قۆڵیان بریوەتەوە و بردویانەتەوە بۆ ناوەندی پۆلیس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.