به‌هۆی گڕگرتنی سه‌دان تۆن گۆگرد له مووسڵ باری له‌ناكاو له‌و پارێزگایه راگه‌یه‌ندرا و داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ندی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت، به‌په‌له كار بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و رووداوه بكرێت، به‌ر له‌وه‌ی كاره‌ساتێكی مه‌ترسیداری لێ بكه‌وێته‌وه.
دوای كەوتنەوەی ئاگرە گەورەكەی ئەم ئێوارەیەی كارگەی گۆگردی میشراق لە مووسڵ، میدیاكانی عێراق هەواڵی گەیشتنی چەندین ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە و فریاكەوتنی لە هەولێر و دهۆكەوە بڵاوكردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێكی گەورە لە سەدان تۆن پاشماوەی گۆگردی كارگەی گۆگردی میشراقی مووسڵ كەوتەوە، بە هۆی بڵاوبوونەوەی گازی كوشندەوە، ئەگەری ڕوودانی كارەساتێكی مرۆیی گەورە لەئارادایە و حكوومەتی خۆجێی نەینەوا داوای هاوكاری و فریاكەوتنی لە هەموو لایەك كرد.
بەم هۆیەوە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆكەوە كە هاوسنووری نەینەوان، چەندین ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و ئاگركوژێنەوە لەلایەن بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەوانەی شوێنی ئاگرەكە كران.
میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوە پزیشكی و ئەمنیەكانی شارەكەیان گواستەوە بەهۆی ئاگرەكەوە چەندین كەس لە دانیشتووانی سنوورەكە گەیاندراونەتە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن بە هۆی ژەهراویبوونەوە.
هەروەها بە گوێرەی زانیارییەكان، یەكێك لە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكانی ئاگركوژێنەوە بەهۆی هەناسەدان لەنێو دووكەڵی گۆكردی سووتاودا، تووشی ژەهراویبوون بووە و دەمودەست گیانی لەدەست داوە.
حكوومەتی خۆجێیی مووسڵ داوای هاوكاری بە پەلەی لە بەغدا كردووە بۆ ناردنی ماسك و ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و پێداویستی پزیشكی.
تا ئێستا ئاگرەكە لە فرەوانبووندایە و میدیایەكی شارەكە بڵاوی كردەوە كە گڕەكە گەیشتووەتە ناوچەی گەیارە.
له‌كاتێكیشدا كه له‌ڕووی زانستیشه‌وه سه‌لمێندراوه، سووتانی گۆگرد گازێكی ژه‌هراوی ده‌رده‌كات، به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئاراسته‌ی دووكه‌ڵی سووتاوه‌كه رووی له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونه، بۆیه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی ئه‌و پارێزگایه درووستكردووه و ئاگره‌كه‌ش زۆر به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.