به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، نه‌وزاد ئه‌دهه‌م رایگه‌یاند كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ چوار پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه زۆرترین كۆمپانیاكانی به‌شداربوو له یازده‌هه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ بیناسازی و كاره‌با و وزه له توركیاوه هاتوون و ئاشكرایشی كرد كه قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا ساڵانه ١٢ ملیار دۆلاره.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م له میانی به‌شداریكردنی له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی یازده‌هه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ بیناسازی و كاره‌با و وزه، گوتی: "هه‌ر پێشانگایه‌ك كه ده‌كرێته‌وه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له بواره‌كانی په‌ره‌پێدانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ئه‌م پێشانگایه‌ش تایبه‌ته به دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له ده‌ستی داعش رزگاركراون، سندوقی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان له عێراق گرنگییه‌كی زۆر به‌م بابه‌ته پێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی توانایان هه‌یه بێنه مه‌یدان بو به‌شداربن له‌و پڕۆسه‌یه‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی چه‌ند پێشانگایه‌كی هاوشێوه له‌مساڵدا گوتی: "به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌مساڵدا پازده پێشانگا ده‌كرێته‌وه كه چه‌ندین وڵات تیایدا به‌شدار ده‌بن. ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ ئاڵوگۆڕی بابهتهكان بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت له‌و بواره‌دا كار بكرێت و بزانن چ پێشكه‌وتنێك هه‌یه له رووی ئامێر و ته‌كنه‌لۆجیاوه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كام وڵات به هێزێكی زۆره‌وه به‌شداری له‌م پێشانگایه‌دا كردووه، نه‌وزاد ئه‌دهه‌م گوتی: "به‌شداربووان زیاتر له توركیاوه هاتوون، قه‌باره‌ی بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا .ساڵانه ١٢ ملیار دۆلاره و هه‌ر پێشانگایه‌ك كه ده‌كرێته‌وه زیاتر بوار ده‌داته بازرگانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی شتی نوێ بێنن و گرێبه‌ستی نوێ بكه‌ن و بێگومان ئه‌مه‌ش هانده‌رێكی باشی بازرگانییه.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م گوتیشی: "تا كۆتایی ساڵ چوار پێشانگای دیكه ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌رتی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان".
دوێنێ چوارشه‌ممه، یازدهمین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ بیناسازی و كاره‌با و وزه كرایه‌وه كه تیایدا سه‌د كۆمپانیا له پێنج وڵاتی جیاوازه‌وه به‌شداربوون و سه‌دا ٤٨ی به‌شداربووان له توركیاوه هاتوون و بڕیاره ئه‌م پێشانگایه چوار رۆژ بخایه‌نێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.