له ركابه‌ریه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای دووهه‌زارونۆزده‌و له گڕوپی دووه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی نیجێریا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی گینیای برده‌وه، له گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون
له گێمی دووه‌میشداو له ئاكامی فشارێكی توندی یاریزانانی نیجێریاو له خوله‌كی حه‌فتاوسێ یاریزان كینیس ئۆمیرۆ گۆڵێكی بۆ نیجێریا به لێدانی سه‌ر تۆماركرد‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به‌م تاكه گۆڵه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی نیجێریا كۆتایی هات
به‌مه‌ش نیجێریا كۆی خاڵه‌كانی بووه شه‌ش خاڵ و بلیتی قۆناغی شازده‌ی مسۆگه‌ركرد، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی گینیا ته‌نیا یه‌ك خاڵی هه‌یه‌و له خانه‌ی دووه‌می گڕوپه‌كه دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.