له یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای دووهه‌زارونۆزده‌و هه‌ر له گڕوپی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆگه‌نداو زیمبابوێ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون، سه‌ره‌تا یاریزانانی ئۆگه‌ندا ده‌ستپێشخه‌ر بوون و له خوله‌كی دوازده‌دا، ئیمانوێل ئوكوی گۆڵێكی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه له خوله‌كی دوازده تۆماركرد
له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزانانی زیمبابوێ هه‌وڵه‌كانیان بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری خسته‌گه‌ڕو چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی ئۆگه‌ندیه‌كان، تا له خوله‌كی چلدا، یاریزان خاما بیلیات گۆڵی به‌رامبه‌ری زیمبابوێی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆگه‌ندا له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی یه‌كه‌م بۆ چوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و هه‌ڵبژارده‌ی زیمبابوێش یه‌كه‌م خاڵی له پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ستهێناو له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.