به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى رۆیته‌رز، ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 27ى حوزه‌یرانى 2019، فرۆكه‌یه‌كى روسى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له جۆرى ئه‌نتۆنۆف له فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ریمى كۆماریاتا له نیشتنه‌وه‌ى بارێكى له ناكاو دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وتى دیكه‌ش برینداربوون.
له هه‌واڵه‌كه هاتووه فرۆكه‌كه سه‌ر به هێڵى فرۆكه‌وانى ئانگارایه، به‌ر له نیشتنه‌وه‌ى حاله‌تى نائاسایى راگه‌یاندبوو و 46 سه‌رنشینى هه‌ڵگرتووه له ئولان ئودى پایته‌ختى هه‌رێمى بوریاتیاوه به‌ره‌و ناوچه‌ى نیژنیانگارسیك فڕیوه.
وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند، له كاتى نیشتنه‌وه فرۆكه‌كه به‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كى بچوك كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه ئاگر كه‌تۆته‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.