لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەك دهست مالپهری كوردستان تیڤى كهوتووه عهمید هێمن كهمهرخان ئەفەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدهگهێنێت ، بەهۆكاری نادیار ماوەی 2 ڕۆژە ئاگریكی بەرفراوان كەوتۆتەوە لەسنوری گوندی قەرەسرد لە قەزای دوكان.
دهشڵێت هەرچەندە مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دووكان لەیەكەم ساتی كەوتنەوەی ئاگرەكەوە بەردەوام لەهەوڵ و ماندووبوندابوون بۆ كوژانەوەی ئاگرەكە بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەكە و بوونی ڕەشەبا و مەترسی مین و نەبوونی كەرەستەی پێویست و تایبەت بە كوژاندنەوەی ئاگر كۆنترۆڵی ئاگرەكە دژوار بوو، هەربۆیە ئاگرەكە تەشەنەی كرد بۆ گوندەكانی (قەرانگوێ ، سێدەر ، كوێرەكان) و دەوروبەری خوشبەختانە توانرا لەماوەی 48 كاتژمێردا بەهاوكاری هاووڵاتیانی سنورەكەو ئاگركوژێنەوە كۆنترۆڵ بكرێت.
عهمید هێمن كهمهرخان ئەفەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕاشیدهگهێنێت زیانی ئاگرەكە مەزندە دەكرێت بە سووتانی نزیكەی (6000) شەش هەزار دۆنم لە پوش و پاوان دەیان داری سروشتی و تا ئێستاش هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نادیارە لێكۆڵینەوە لە بارەیەوە بەردەوامە .

دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.